وەزیرێکی ئەڵمانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین

14-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا کۆبووەوە. وەزیرە ئەڵمانییەکە جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی لە پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بەردەوام دەبێت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدارێكدا لەگەڵ د. نێڵس شمید، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى به‌رگرى لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
 
لای خۆیەوە، د. شمید جەختی كرده‌وه‌، "وڵاته‌كه‌ى له‌ پشتگيريكردنى عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری به‌رده‌وام ده‌بێت."
 
دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی ئەتۆمیی ئێران

سێ سەرۆک و یەک شکست؛ چۆن ئێران گەیشتە لێواری بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی؟

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە راپۆرتێکی شیکاریدا دەڵێ، دۆناڵد تره‌مپ رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەتەوە کە بەشێکی بە دەستی خۆی دروست بووە، ئەویش بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئەو "چیا گەورەیەیە" لە یۆرانیۆمی پیتێندراو کە تاران ئامادە نییە رادەستی بکات. بەپێی راپۆرتەکە، سێ سەرۆکی یەک لە دوای یەکی ئەمریکا نەیانتوانی رێگری لە ئێران بکەن تاوەکو نەگاتە لێواری دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.