رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت، ئومێدەوارە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی زیادبوونی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
تۆمی پیگیت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 13-05-2025 بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند، "پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی ئەم دواییەی پارتی کرێکارانی کوردستان تایبەت بە ویستی بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە دەکەین."
پیگیت رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 1997 پەکەکەی وەکو رێکخراوی تیرۆریستی بیانی ناساند. لەو کاتەوەی رێکخراوەکە دامەزراوە، دەیان هەزار کەس ژیانی خۆیان لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری لەدەستداوە."
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدانانی پەکەکە "سەرکەوتنێکە بۆ شارستانییەت. ئومێدی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ئەوەیە ئەم راگەیاندنە ببێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا."
رۆژی دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو. پەکەکە رایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری خۆهەڵوشاندنەوە و دەستبەردابوونیان لە خەباتی چەکداری داوە.
پیگیت وەڵامی دیار کوردەی لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تایبەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمییش دایەوە و گوتی، "ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە سەرۆک (دۆناڵد ترەمپ) چەند کاژێرێک لەمەوبەر لەبارەی ئەو بابەتە قسەی کرد. رێگەیەک بە ئاراستەی خۆشگوزەرانی بۆ ئێران هەیە. سەرۆک دەیەوێت هەموو ناوچەکە خۆشگوزەران بێت. سەرۆک ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوو بژارە بۆ ئێران هەن."
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر لەبارەی بابەتەکە قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو، "ئێران هیچ کاتێک نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، بەڵام دوو بژارەی پەیوەندیدار بەو بابەتە هەن: بژارەیەکی باش و بژارەیەکی خراپ. هەربۆیە سەرۆک لەو بارەوە قسەی کرد و کار و ئامانجی لەپێشینەی ئێمەی دیاری کرد."
ئێران و ئەمریکا لە 12ی نیسانەوە چوار جار کۆبوونەتەوە.
دوای کۆتاییهاتنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆکان کە رۆژی شەممە 10-5-2025 لە عومان بەڕێوەچوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەم خولەی دانوستاندن بەراورد بە سێ گەڕی پێشووتر جیدیتر و راشکاوانەتر بوو. لەم گەڕەدا لە بابەتە گشتییەکان دوورکەوتینەوە و چووینە نێووردەکارییەکان. سرووشتییە لە هەلومەرجێکی وەهادا دانوستاندن قورس بێت".
ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان هەیە کە ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی بێت، بەڵام تاران بەردەوام ئەو تۆمەتە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، تاکە ئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە.
ترەمپ رایگەیاندووە، پێی خۆشە رێککەوتن بکرێت و ئێران لە بواری ئابوورییەوە ببوژێتەوە، بەڵام هۆشداریشی داوە ئامادەنەبوونی ئێران بۆ رێککەوتن وا دەکات ئەمریکا رێگەی دیکە بگرێتەبەر و چەندجارێکیش باسی ئەگەری کردەی سەربازی کردووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ