رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق دەدات کە خۆیان بپارێزێن، چونکە پێشبینی دەکەن، مووشەک، درۆن و رۆکێت بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕن.
وەزارەتەکە لە رێنمایی نوێیدا بۆ ئەمریکییەکان دەڵێت: "بەهۆی رووداوە هەرێمییەکان، ئاماژە هەیە کە مووشەک، درۆن و رۆکێت بە سنووری ئاسمانیی عێراقدا تێدەپەڕن. لە کاتی هەبوونی رووداوێکی لەم جۆرە، بچنە نێو پەناگەکانەوە. خۆتان لە بەربوونەوەی دارپەردوو بپارێزن."
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی لە هەموو فڕۆکەخانەکان وەستاند و سنووری ئاسمانیی عێراقی داخست.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاوولاتییانی ئەمریکی دەکات "هۆشیار بن و چاودێریی هەواڵەکان بکەن بۆ ئەوەی ئاگاداری پێشهاتەکان بن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ