رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئیسرائیل بۆردوومانی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری نەکردووە، بەڵام لە وێستگەی نەتەنزی داوە.
رۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، رافاێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئێکس بڵاویکردەوە: "بەرپرسانی ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیان راگەیاندووە کە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر بە ئامانج نەگیراوە و هیچ زیادبوونێکی تیشکدانەوە لە وێستگەی نەتەنزیش تێبینی نەکراوە".
وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهانە.
بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەشڵێت: "لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پڕ لە نیگەرانیی ئێران دەکەین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران. بەگوتەی سوپای وڵاتەکە زیاتر لە 100 ئامانجیان پێکاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ