سیناتۆرێکی ئەمریکی: دەبێت پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان وەکو خۆی بمێنێتەوە

13-12-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە و جەختی لە گرنگی هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ هەسەدە کردووەتەوە.
 
رۆژی هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، کریس ڤان هۆڵن دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لەگەڵ ئەو پەرەسەندنە خێرایەی دۆخی سووریا، دەبێت پاڵپشتیی چەسپاوی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان هەر وەکو خۆی بمێنێتەوە".
 
سیناتۆرە ئەمریکییەکە دەشڵێت، "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەمدا لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەم پاڵپشتییەم دووپاتکردەوە و جەختم لە گرنگی هاوبەشیمان لەگەڵ هەسەدە کردەوە، کە وەکو سەرەڕمی شەڕمان دژ بە داعش کار دەکەن".
 
ڤان هۆڵن کە لەسەر پشکی دیموکراتەکان ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکایە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمریکا بۆ ئەوەی رێگە لە سەرهەڵدانەوەی داعش بگرێت، نابێت رێگە بە "میلیشیا پشتیوانلێکراوەکانی تورکیا" بدات هێرش بکەنە سەر هەسەدە.
 
لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان جێگیرکردووە کە زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان. 
 
دوای رووخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستیان بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانی کورد کرد، کە ئەمریکا بە "هاوبەشی سەرەکی" لە شەڕی دژی داعش دایاندەنێت.
 
دوای شەڕ و پێکدان و پاشان رێککەوتن، شەڕڤانان لە بەشێکی منبج و دێرەزوور لە رۆژئاوای رووباری فورات کشانەوە و ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت