ئەسعەد شەیبانی بۆ رووداو: کورد داوای ئۆتۆنۆمی نەکردووە

14-02-2026
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی سووریا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ کاک نێچیرڤان زۆر باش بوو. ئێمە دیداری بەردەواممان هەیە. کۆبوونەوەی یەکەممان پار هەر لە میونشن بەڕێوەچوو."
 
شەیبانی گوتی: "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دووبارە جەختی لەسەر پشتیوانیی خۆی بۆ ئەم رێککەوتنەی ئێستا لەگەڵ قەسەدە (هەسەدە) کردەوە و جەختی کردە سەر پشتیوانیی خۆی بۆ یەکێتی و سەلامەتیی خاکی سووریا و پێویستیی تێکەڵبوون و پێویستیی ئەوەی کە بەرژەوەندییەکانی سووریا کاری لەپێشینی هەموو لایەک بێت."
 
لەبارەی ئەوەی ئایا شاندی هەسەدە داوای خۆبەڕێوەبەرییان کردووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە پەیامنێری رووداوی گوت: "داوای لەو جۆرەیان نەبووە، بەڵام ئێمە بڕوامان بە سووریایەکی یەکگرتوو هەیە کە ماف و سەلامەتیی هەموو لایەک گەرەنتی بکات بە کوردیشەوە."
 
 
لەبارەی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا گوتی: "ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی حکومەتی سووریایە و پشتگیری لە یەکێتی خاکی سووریا و سەرکەوتنی ئەم قۆناخە دەکات."
 
وەزیری دەرەوەی سووریا گوتیشی: "زۆر کردەییش بوون لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و ئەمڕۆش پشتیوانی لە پرۆسەی بنیاتنانەوە دەکات. ئەم کۆبوونەوەیە زۆر باش بوو، خزمەتی ئەو رێچکەیە دەکات کە حکومەتی ئێستای سووریا لەسەری دەڕوات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ

ترەمپ: ئێران بە تەواوەتی تێکشکێندراوە و داوای رێککەوتن دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەنگدا بە "تەواوەتی بەزێنراوە" و ئێستا خەریکی هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. بەڵام ترەمپ جەختی کردەوە، ئەو بەو رێککەوتنە رازی نییە.