رووداو دیجیتاڵ
هاووڵاتییانی هیندستان و تورکیا و هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان زۆرترین داواکارییان بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا رەتکراوەتەوە.
ئەمە لە داتاکانی یەکێتیی ئەوروپادا دەردەکەوێت، بەپێی ئەو داتایانە؛ لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 120 هەزار داواکاریی ڤیزای هاووڵات و هاونیشتمانییانی ئەو وڵاتانە رەتکراونەتەوە.
لەدوای ئەوان، مەغریب، رووسیا و توونس دێن، هەروەها هاووڵاتییانی ئیماراتیش لەو وڵاتانەندان کە داواکاریی ڤیزایان رەتکراوەتەوە. دواتر هاووڵاتییانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و میسر و نایجیریا دێن.
ئەوەی باڵکێشە ئەوەیە کە هاووڵاتییانی باشووری کوردستان و عێراق لەو ریزبەندییەدا نین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ