ئەڵمانیا 35 فڕۆکەی F-35 لە ئەمریکا دەکڕێت

15-03-2022
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، 35 فڕۆکەی جۆری F-35 لە ئەمریکا دەکڕن. فڕۆکەکانیش شوێنی ئەو فڕۆکانە دەگرنەوە، کە زیاتر لە 40 ساڵە لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە بەکاردەهێندرێن.
 
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "DPA"ی ئەڵمانی، سوپای ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی پرۆگرامی بە سەردەمیکردنی کەرتی سەربازیدا، کە بودجەیەکی 100 ملیار یۆرۆیی بۆ تەرخانکراوە، دەیەوێت ببێتە خاوەنی فڕۆکەی F-35ی ئەمریکی.
 
ئەو فڕۆکە "F-35"انەی ئەڵمانیا لە ئەمریکایان دەکڕێت دەبنە جێگرەوەی فڕۆکەی جەنگی تۆڕنادۆ، کە لە ساڵی 1980ـەوە هێزە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا بەکاریدەهێنن و تەنیا فڕۆکەیە، کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی ئەمریکی هەیە.
 
ئەڵمانیا پلانی وایە 35 فڕۆکەی جۆری "F-35" لە ئەمریکا بکڕێت، بەڵام ئەگەری هەیە کڕینی ئەم فڕۆکانە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ پڕۆژەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی نەوەی ئایندە (FCAS) کە بڕیارە ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەهاوبەشی ئەنجامی بدەن.
 
جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، وڵاتانی ئەوروپای دووچاری شڵەژان کردووەتەوە و بووەتە هۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاریش لە سیاسەتی بەرگریی ئەڵمانیادا.
 
دوای دەستپێکی جەنگەکەش، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاند بودجەیەکی 100 ملیار یۆرۆیی بۆ بە سەردەمیکردنی سوپای ئەڵمانیا و بەهێزکردنی کەرتی سەربازی، تەرخان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بۆ رووداو: ئەورووپا نەیتوانی رێگە لە هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان بگرێت

سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایدەگەیێنێت، یەکێتیی ئەورووپا نەیتوانیوە رۆڵێکی کاریگەر لە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریادا بگێڕێت و دەڵێت: "بەباشی لەو هەستە تێدەگەم کە باس لە ناپاکیی ئەمریکا و بێدەنگیی جیهان دەکات."