رووداو دیجیتاڵ
پاپا لیۆی 14، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، لە پەیامێکدا سەبارەت بە رۆڵی میدیا لە کاتی جەنگدا دەڵێ، لەم دۆخە هەستیار و دراماتیکییەی جەنگدا، پێویستە زانیارییەکان نەبنە پڕوپاگەندە.
پاپا لیۆی چواردە باس لەوە دەکات کە "ئەرکی هەر رۆژنامەڤانێکە هەواڵەکان پشتڕاست بکاتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بڵندگۆ بۆ دەسەڵات."
پاپا لیۆی 14 ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێویستە میدیاکاران ئەو ئازارانە بخەنەڕوو کە جەنگ هەمیشە بۆ خەڵکی دروستیان دەکات؛ گوتیشی: "ئەمەش پێویستی بە نیشاندانی رووخساری راستەقینەی جەنگ و گێڕانەوەی چیرۆکەکانە لە زمانی قوربانییانەوە."
ئەم پەیامە لە کاتێکدایە، ئێستا ژمارەیەک جەنگ لە جیهاندا هەن، لەوانەش ئەو جەنگەی لە 28ی مانگی رابردووەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران هەڵگیرساوە.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، لە ئەنجامی ئەو جەنگە 600 هەزار تاوەکو 1 ملیۆن خێزان ئاوارە بوون کە نزیکەی 3.2 ملیۆن کەس دەکەن.
ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، زۆربەی ئەو کەسانە تاران و شارە گەورەکانی دیکەیان جێهێشتووە و چوونەتە باکووری ئێران و ناوچە گوندنشینەکان بۆ ئەوەی سەلامەت بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ