کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لوبنان جێبهێڵن

17-10-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارودۆخی " ئاڵۆز و ناسەقامگیر"ی غەززە، کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لوبنان جێبهێڵن.
 
رۆژی دووشەممە 16-10-2023 وەزارەتی دەرەوەی کەندا راگەیێندراوی هۆشداریی بۆ هاووڵاتییەکانی لە لوبنان بڵاوکردەوە و داوای چوونە دەرەوە لەو وڵاتەی لێكردن. هاوکات مێلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە " ئێکس" نووسیویەتی، "لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانی غەززە، کەناری رۆژئاوا و ئیسرائیل، بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیریی زیاتر دەڕوات، دەبێت هاووڵاتییانی کەنەدی تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان هەن، بیر لە چوونە دەرەوە بکەنەوە."
 
لەدوای هێرشەکەی 7ی ئەم مانگەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بارودۆخی ئەمنی لە لوبنان ئاڵۆزتر دەبێت، بە دیاریکراوی ناوچەکانی باشوور دراوسێی ئیسرائیل.
 
لە 8ی ئەم مانگەوە شەڕ و تۆپبارانی سنووردار لەنێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل روودەدات؛ ئێران هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل لە ئەگەری کردنەوەی بەرەی دیکەی شەڕ ئەگەر بێتو شەڕەکەی دژ بە غەززە نەوەستێنێت. لە بەرامبەردا ئیسرائیل هەڕەشەی لە لوبنان کردووە بە "لەنێوبردنی لوبنان" ئەگەر رێگە بە کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە؛ سان دیێگۆی ئەمریکا؛ وێنە: AFP

هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک لە ئەمریکا: سێ کەس کوژران و هێرشبەرەکانیش خۆیان کوشت

نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بە کاتی سان دیێگۆ، کە دەکاتە درەنگانی شەوی دووشەممە بە کاتی هەولێر، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گەورەترین مزگەوتی شاری سان دیێگۆ لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، سێ کەس کوژران. پۆلیس دەڵێت دوو هێرشبەرەکە کە دوو گەنجی تەمەن 17 و 18 ساڵان بوون، دواتر لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بە تەرمەکەیان دۆزراونەتەوە و دەرکەوتووە کە بە چەکی خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.