سوێد تەمەنی زیندانیکردنی مێرمنداڵان بۆ 13 ساڵ دادەبەزێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سوێد تەمەنی زیندانیکردنی مێرمنداڵان بۆ 13 ساڵ دادەبەزێنێت
سوێد تەمەنی زیندانیکردنی مێرمنداڵان بۆ 13 ساڵ دادەبەزێنێت
A+ A-
ڕووداو دیجیتاڵ

حکومەتی سوێد پڕۆژەیاسایەکی نوێی پێشکێشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد، بە ئامانجی دابەزاندنی تەمەنی زیندانیکردن بۆ 13 ساڵ لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی گەورەدا.
 
بەپێی پڕۆژەیاساکە، ئەو مێرمنداڵانەی تەمەنیان لە 13 ساڵ و سەرووترە و تاوانی وەک کوشتن، هەوڵی کوشتن یان دەستدرێژی ئەنجام دەدەن، بۆ ماوەی 2 ساڵ لە زیندانی تایبەت بە مێرمنداڵان دەستبەسەر دەکرێن.
 
وەزیری دادی سوێد رایگەیاند، ئەم هەنگاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو باندە مافیاییانەیە کە منداڵان بۆ کاری تاوانکاری بەکاردەهێنن. ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە تەنیا لە ساڵی رابردوودا، 52 منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵ لە دۆسیەکانی کوشتن دا تێوەگلاون.
 
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە زۆرجار منداڵانی دیاسپۆرای کورد لە سوێد دەبنە ئامانجی باندەکان و لە شەڕی نێوان گرووپە مافیاییەکان دا وەک ئامراز بەکاردەهێنرێن.
 
پڕۆژەیاساکە سزای زیندانی بۆ مێرمنداڵانی خوار 18 ساڵیش زیاد دەکات و لێخۆشبوونەکانی پێشوو ناهێڵێت. چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی 8ی ئەم ساڵەوە یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە