رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، ئەپلیکەیشنی ئینستاگرام لە بەشێک لە وڵاتان لەنێویاندا ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئێران و کەنەدا و لەکارکەوتووە، بەکارهێنەران کاتێک ئەپلیکەیشنەکە دەکەنەوە کراش دەکات، واتە لەپڕ دادەخرێتەوە.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لەسەر ماڵپەڕی داون دیتێکتەر کە تایبەتە بە چاودێریکردنی ماڵپەڕ و ئینتەرنێت بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن دوای نوێکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە کراشەکە روودەدات. کاتێک ئەپلیکەیشنی ئینستاگرام بۆ چەند چرکەیەک بەکاردەهێنن، لەپڕدا دادەخرێتەوە.
یەکێکی دیکە لەو کێشانەی رووبەڕووی بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنەکە دەبێتەوە لەو وڵاتانە ئەوەیە کە نامەیان لەسەر پێناگات.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەندارێتیی دەکرێت، هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی کێشەکەوە نەداوە.

بەشێک لە بەکارهێنەران لە پرتوگال، سلۆڤاکیا و تایلەند رایانگەیاندووە کە رووبەڕووی هەمان کێشە بوونەتەوە، لە سلۆڤاکیا بەکارهێنەرێک دەڵێت کە خزمەتگوزاریی ئای جی تیڤیشی کار ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ