رووداو دیجیتاڵ
خزمەتگوزاریی فەیسبووک، وەتسئەپ، مەسنجەری فەیسبووک و ئینستاگرام لە کاژێر 20:00ـی ئەمشەوەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لەکارکەوتن و بەشێك لە بەکارهێنەران ناتوانن نامە بنێرن و ئەو بەرنامانە بەکاربهێنن.
بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر بەشێک لە بەکارهێنەران ناتوانن مەسنجەر و وەتسئەپ بکەنەوە و بەشێکی دیکەیشیان ناتوانن نامە وەربگرن و نامە بنێرن.
لەبارەی خزمەتگوزاری ئینستاگرام، بەشێک لە بەکارهێنەران کێشەی ئەوەیان هەیە کە ناتوانن وێنەکان ریفرێش بکەن، هەروەها 11٪ـی ئەوانەی سکاڵایان تۆمارکردووە ناتوانن هەژمارەکەیان بەکاربهێنن.
هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی ئەپی فەیسبووک، بەشێک لە بەکارهێنەران سکاڵای ئەوەیان لە ماڵپەڕی داون دیتێکەر تۆمارکردووە کە ناتوانن هەژمارەکەیان بەکاربهێنن، 24٪ـی بەکارهێنەران ناتوانن لەسەر فەیسبووکەکەیان ریفرێش بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ