ئیتاڵیا بە ژیریی دەستکرد مۆزەخانەکانی دەپارێزێت

20-10-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژێک دوای دزییەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا، وەزارەتی کولتووری ئیتاڵیا رایگەیاند، سیستەمی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد بۆ پاراستن و چاودێریکردنی مۆزەخانەکانیان دادەنێن. 
 
رۆژی دووشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی کولتووری ئیتاڵیا لەبارەی هۆکاری دانانی سیستمی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد بۆ پاراستنی مۆزەخانەکانیان بڵاویکردەوە، "سەلامەتی میراتی کەلەپووریمان لە پێشەوەی ئامانجەکانمانە". 
 
فەرمانگەی مۆزەخانەکان لە وەزارەتی کولتووری ئیتاڵیاش لە راگەیێندراویکدا بڵاویکردەوە، بە بەهای 82 ملیۆن دۆلار دوو سیستمی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد دروستدەکەن کە ئامانج لێی پاراستنی مۆزەخانە و شوێنە کولتوورییەکانیانە. دەشڵێت، پارەکە لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیا و دامەزراوەکانی سەر بە یەکێتیی ئەورووپاوە دابیندەکرێت. 
 
فەرمانگەکە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەکە "لێکدانەوەی ڤیدیۆ، رەفتار و جووڵەی گوماناوی" لەخۆدەگرێت. لەو کاتانەشدا هێزە ئەمنییەکان بە زەنگێک لەلایەن سیستەمەکەوە ئاگاداردەکرێنەوە. 
 
بەگوێرەی پۆلیسی فەرەنسا، دوێنێ چوار کەس ژمارەیەک کەلوپەلی گرانبەها و مێژووییان لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دزی. چەند خولەکیک دواتر بە سکۆتەر هەڵاتن. پێنج کەسیش بە تۆمەتی بەشداری لە دزییەکە دەستگیرکراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە