سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان: پێزانینمان بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی هەیە لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان

21-01-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبوونەوە. سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان دەڵێت، رۆڵی سەرۆک بارزانی وایکردووە خەڵک لە کوردستان و عێراق بە ئارامی و ئاشتی بژین.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە (21-1-2026)، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ڤاتیکان، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ پیترۆ پارۆلینی، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی، "پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و سەقامگیری و ئاسایش لە کوردستان و عێراق هەبوو."
 
پیترۆ پارۆلینی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو رۆڵەی سەرۆک بارزانی "بووەتە هۆی ئەوەی خەڵک لە کوردستان و عێراق بە ئارامی و ئاشتی بژین."
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی سەر ئایندەی ناوچەکە، بەتایبەتی سووریا، تاوتوێ کران. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
 
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
لە چوارچێوەی سەردانەی بۆ ڤاتیکان رۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز پیترۆ پارۆلینی، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبۆوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و سەقامگیری و ئاسایش لە کوردستان و عێراق هەبوو کە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵک لە کوردستان و عێراق بە ئارامی و ئاشتی بژین.
 
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی سەر ئایندەی ناوچەکە و بە تایبەتی سووریا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
 
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەورووپا.

پەرلەمانی ئەورووپا پڕۆژەبڕیاری پاراستنی کورد و کەمینەکانی پەسند کرد؛ هۆشداریی لە تاوانی جەنگ دەدات

پەرلەمانی ئەورووپا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەبڕیارێکی لەسەر دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا پەسند کرد. پەرلەمان هۆشداری دا، ئەو تووندوتیژییانەی لەو ناوچەیە کراون، رەنگە بگەنە ئاستی "تاوانی جەنگ" و داوای کرد مافە دەستوورییەکانی کورد و هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بن.