وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەبێ بەرنامە لە ئەفغانستان ناکشێینەوە

21-02-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ئەمریکا ئەفغانستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی ئەمریکا راگەیاند، هەرگیز بەبێ بەرنامە هێزەکانیان لە ئەفغانستان ناکشێننەوە و بە بەرپرسیارانە ئەو کارە دەکەن.
 
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپەلە و نارێکخراوی هێزەکانی لە ئەفغانستان ناکشێنێتەوە، بەڵکو دەبێت تووندوتیژی کەم ببێتەوە و گفتوگۆکانی تایبەت بە جێگیرکردنی ئاشتی بەرەو پێشەوە بچن.
 
لە مانگی شوباتی ساڵی 2020ـدا ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە شاری دۆحەی قەتەر رێککەوتنی ئاشتییان واژۆکرد کە تێیدا ئاگربەست لەنێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە چەسپێنرا.
 
ئیدارەی بایدن بەڵێنی دا چاو بەو رێککەوتنەدا بخشێنێتەوە و بە دووریشی نەزانی گۆڕانکاریی بەسەردا بهێنێت.
 
ئۆستن رایشیگەیاند، بە هاوپەیمانەکانمان راگەیاندووە، ئەنجامی چاوخشاندنەوەکەمان بە رێککەوتنەکەدا هەرچی بێت، هەرگیز نابێت ببێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان بە پەلە و نارێکخراوی بکشێنێتەوە و گوتیشی:" تاوەکو ئێستا لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە بڕیار لەسەر شێوازی مانەوە یان کشانەوە و ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نەدراوە."
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە