جێگری یاردەدەری ترەمپ بۆ رووداو: خودا کوردی دۆستمان بپارێزێت

21-02-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ لە عێراق و سووریا قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، نابێت هیچ شوێنێکی جیهان بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکا بەکاربهێندرێت. بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا پەسنی کارەکانی گەلی کوردی کرد و گوتی: "خودا کوردی دۆستمان بپارێزێت."
 
رۆژی هەینی 21-02-2025 سیباستیان گۆرکا، جێگری یاریدەدەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەڕێوەبەری باڵای ئیدارەی ترەمپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتنی گوت: "سیاسەتی سەرۆک [ترەمپ] زۆر سادەیە. نابێت هیچ شوێنێکی جیهان بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکا بەکاربهێندرێت."
 
گۆرکا ستایشی کارەکانی گەلی کوردی کرد و گوتی: "خودا کوردی دۆستمان بپارێزێت بۆ هەموو ئەو شتانەی کە کردوویانن لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە". 
 
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە رۆژی 25-10-2017ـیش قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە سەرۆک پشتیوانییەکی زۆر لە گەلی کورد دەکات. ئەو دەزانێت کە کوردەکان لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر شتیان بۆ سەقامگیریی ناوچەکە کردووە."
 
گۆرکا لە هەردوو خولی سەرۆکایەتیی ترەمپدا یاریدەدەر بووە و تەمەنی 54 ساڵە، وڵاتینامەی ئەمریکی، بەریتانی و هەنگاری هەیە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت