سعودیە، قەتەر و حەوت وڵاتی دیکە بانگهێشتەکەی ترەمپ بۆ 'بۆردی ئاشتی' قبووڵ دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سعودیە و هەشت وڵاتی دیکەی زۆرینە موسڵمان، لەوانەش قەتەر و تورکیا، رەزامەندییان دەربڕی بۆ ئەوەی ببنە ئەندام لە "بۆردی ئاشتی" کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دروستکراوە؛ ئامانجیش لێی پشتیوانییە لە هەوڵەکانی ئاشتی لە غەززە.
 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رۆژی چوارشەممە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، "بڕیاری هاوبەش"ـی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی (سعودیە، قەتەر، تورکیا، میسر، ئوردن، ئیندۆنیزیا، پاکستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی) بۆ پەیوەندیکردن بەو بۆردەوە راگەیاند. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویکردەوە کە ئەوانیش داواکەیان قبووڵ کردووە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، بانگهێشتنامە بۆ دەیان سەرۆکی جیهان نێردراوە لەگەڵ مەرجی پێدانی "یەک ملیار دۆلار" لە بەرامبەر وەرگرتنی کورسییەکی هەمیشەیی لە بۆردەکەدا، هەرچەندە لە راگەیێندراوەکەی سعودیدا ئاماژە بە هیچ بڕە پارەیەک نەدراوە.
 
چاودێران پێیانوایە، هەرچەندە ئامانجی راگەیێندراوی بۆردەکە سەرپەرشتیکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززەیە، بەڵام پەیڕەوی نێوخۆی وا دەردەکەوێت کە دەیەوێت کێبڕکێی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات؛ ئەمەش نیگەرانیی بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە و فەرەنسا رەتیکردووەتەوە بچێتە نێو بۆردەکەوە.
 
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە گرژی لە نێوان ئیمارات و سعودیەدا هەیە، بەڵام هەردوو وڵات لە رێگەی بەڵێنی وەبەرهێنان و گرێبەستی بازرگانییەوە، هەوڵی نزیکبوونەوە لە ئیدارەی ترەمپ دەدەن.
 
لای خۆیەوە نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، بانگهێشتنامەکەی قبووڵ کردووە. بەڵام نەتەنیاهوو ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە بوونی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەلی سەوادی، دیپلۆماتکاری قەتەری لە "ئەنجوومەنی جێبەجێکاری غەززە" کە لە ژێر چەتری بۆردەکە کار دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دافۆس، وێنەکە؛ AP

ترەمپ لە داڤۆس: ئێرانمان خاپوور کرد و چیدی کەڵەگا نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس گوتی، رێگەیان گرتووە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، جەختی کردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە، ئێران چیدی "کەڵەگای" رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە.