رەوشی پەناخوازانی ئێزدی لە ئەورووپا خراپتر دەبێت؛ زیاتر لە 400 ئێزدی نێردراونەتەوە بۆ کوردستان

دوێنێ کاژێر 10:34
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک پەنابەر لەنێو کەمپێکدا لە ئەڵمانیا
ژمارەیەک پەنابەر لەنێو کەمپێکدا لە ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئەڵمانیا بە ئاسانی مافی مانەوەی بە ئێزدییەکان دەدا و لە ساڵی 2023 کۆمەڵکوژییەکەی وەکو "جینۆساید" ناساند، بەڵام ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە. داواکاریی مافی پەنابەرێتیی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بە لێشاو رەتدەکرێتەوە.
 
دکتۆر عیرفان ئۆرتاج، سەرۆکی جڤاتی ناوەندیی ئێزدییان لە ئەڵمانیا، لە بەرنامەی "دیاسپۆرا" رایگەیاند، رەوشی پەنابەرانی ئێزدی لە ئەورووپا بەرەو خراپتربوون دەچێت، ئەمەش بەهۆی بەهێزبوونی پارتە راستڕۆکان و گۆڕانی سیاسەتی پارتەکانی دیکە دژی پەناخوازان.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، داواکاریی زیاتر لە 40 هەزار پەناخوازی ئێزدی لە یەکێتیی ئەورووپا رەتکراوەتەوە و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە. لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا، زیاتر لە 400 ئێزدی لە ئەورووپاوە نێردراونەتەوە بۆ کوردستان.
 
ئۆرتاج ئاماژەی بەوە دا، هەرچەندە پێشتر ئەڵمانیا بە ئاسانی مافی مانەوەی بە ئێزدییەکان دەدا و لە ساڵی 2023 جینۆسایدی ئێزدییەکانی ناساند، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و داواکارییەکان رەتدەکرێنەوە. ئەو گوتیشی، سەرەڕای ئەوەی ویلایەتی نۆرد راین ڤێستڤاڵن بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئێزدییەکانی راگرتووە، بەڵام هیچ هیوایەک نییە بۆ راگرتنی گشتیی دیپۆرتکردنەوە لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.
 
ئێستا لەبری پێدانی مافی پەنابەری بە شێوەیەکی گشتی، پێویستە هەر پەناخوازێک بەشێوەی کەسی بیسەلمێنێت کە ژیانی لە مەترسیدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی دەڵێت، سێ هەزار کەس کوژراون

عێراقچی وەڵامی قسەیەکی ترەمپ بۆ رووداو دەداتەوە: بەڵگەتان لایە بیخەنەڕوو

ترەمپ بە زمانە تووندەکەی گەڕایەوە سەر مەلەفی ئێران. لە کۆشکی سپییەوە و لە وەڵامی رووداودا ئامارێکی شۆکهێنەری لەبارەی کوژراوانی ئێران درکاند.