رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک نییە کە لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئاستی تیشکدانەوەی ئەتۆمی زیاد بووبێت.
ئاژانسەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت: "دوای هێرشەکانی سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستی دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە لە دەرەوەی ئەو دامەزراوانە ئاستی تیشکدانەوەی ئەتۆمی زیاد بووبێت."
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بۆردوومانەکە هەر سێ بنکەکەی بە "تەواوی و یەکجاری لەنێوبردووە."
دامودەزگەکانی سعودیەش رایانگەیاند، هەستیان بە هیچ کاریگەرییەکی تیشکدانەوە لە ناوچەی کەنداو نەکردووە.
لیژنەی چاودێری ئەتۆمی و تیشکدانەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت: "هیچ کاریگەرییەکی تیشکدانەوە لەسەر ژینگەی شانشینەکە و وڵاتانی کەنەداوی عەرەبی لە ئەنجامی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبینراوە."
پاسەوانی نیشتمانیی کوێتیش لە پۆستێکی ئێکسدا رایگەیاند: "ئاستی تیشکدانەوە لە سنووری ئاسمانی و دەریایی کوێت جێگیرە و دۆخەکە ئاساییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ