بەڵگەفیلمێکی رووداو لەنێو زیاتر لە 13 هەزار بەربژێر بووە براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتیی وێبی

24-04-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
پاپوای رۆژئاوا لە ئیندۆنیزیا
پاپوای رۆژئاوا لە ئیندۆنیزیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو دارستانەکانی پاپوای رۆژئاوا لە ئیندۆنیزیا، بەڵگەفیلمێکی لەسەر ژیانی کۆرۆوای؛ یەکێک لە دوایین خێڵەکانی جیهان گۆشتی مرۆڤیان خواردبێت، بەرهەمهێنا. بەڵگەفیلمەکە بووە براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتیی وێبی. 
 
رۆژ عەلی زاڵە، پێشکێشکار و پرۆدیوسەری بەڵگەفیلمەکە دەڵێت: "بەڵگەفیلمی کۆرۆوای بەرهەمی هەموو یەکێک لەو کەسانەیە کە لێرە کارە دەکەن. کۆمەڵێک خەڵکی زۆر پرۆفیشناڵ. بە دەنگی خەڵک و بینەری کوردستانیش ئەو بەڵگەفیلمە توانی لە کەناڵەکانی وەکو سی ئێن ئێن و بلومبێرگ بباتەوە."
 
بەڵگەفیلمی کۆرۆوای لەنێو زیاتر لە 13 هەزار بەربژێر بووە براوەی خەڵاتی وێبی. خەڵاتی وێبی ساڵی 1996 دامەزراوە و ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی هونەر و زانستە دیجیتاڵییەکانەوە پێشکێش دەکرێت. خەڵاتەکە تایبەتە بە داهێنان و لێهاتوویی تەکنیکی لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی ئینتەرنێت.
 
رۆژ عەلی زاڵە گوتی: "خەڵاتی وێبی خەڵاتێکی جیهانییە و زۆرجار بە ئۆسکاری ئینتەرنێت ناسراوە. ئەو خەڵاتە نیشانی دەدات بە هەزاران کەناڵی ئەمریکی و ئەورووپی هەیە خۆزگە دەخوازن لەو شوێنە بن کە تێیدا رووداو رێزی لێدەگیرێت."
 
28 ساڵە خەڵاتەکە دابەش دەکرێت و یەکەمجارە میدیایەکی کوردستانی وەری دەگرێت؛ بڕیارە ئەمساڵیش رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە 13ـی ئایار لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت.
 
لەنێو براوەی خەڵاتەکان لە ساڵانی پێشوودا چەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی گەورەی جیهانی هەن، لەوانەش گووگڵ، ناسا، بی بی سی و ئەپڵ.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە