توێژینەوەیەک: ناخی زەوی زێڕ و کانزای بەنرخی لێدەردێت

25-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە نزیکەی 3000 کیلۆمەتر لە ژێرەوەی رووی زەوی، ناوکێکی گەرمی خرۆشاو هەیە.
 
بۆ ماوەیەکی زۆر، زانایان پێیان وابوو، ئەو شوێنە لە رووی جیۆکیمیاییەوە پەیوەندی بە بەشەکانی دیکەی هەسارەکەوە نییە.
 
بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ، پێچەوانەی ئەو بڕوایە دەسەلمێنێت.
 
توێژینەوەکە دەڵێت، ناوەخنی زەوی لە چینەکانی دیکەی هەسارەکە جیا و دابڕاو نییە، بەڵکو وردە وردە کانزای بەنرخی وەک زێڕ پاڵدەنێتە دەرەوە بۆ نێو چینەکانی سەرووی خۆی. 
 
ئەم توێژینەوەیە لە لایەن زانایانی زانکۆی گوتینگن لە ئەڵمانیا کراوە کە تێیدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بەردی گڕکانیی دوورگەکانی هاوایی کردووە؛ ئەو دوورگانە لە ئەنجامی چالاکی گڕکان دروستبوون. 
 
لەو بەردانەدا، زانایان زڕتوخمی روتێنیۆم-100یان دۆزیوەتەوە؛ ئەو زڕتوخمە بە زۆری لە ناوەخنی زەویدا هەیە و دەرکەوتنی لەسەر رووی زەوی واتەی ئەوە دەگەیێنێت کە کانزا دەگمەن و گرانبەهاکان لە ناخی گۆی زەوییەوە بەرەو سەرەوە دێن. 
 
ئەم دۆزینەوەیە ئەنجامی گەورەی بۆ تێگەیشتن لە بارەی جموجووڵی هەناوی زەوی دەبێت و پێمان دەڵێت، پێچەوانەی بیرکردنەوەی پێشوومان، ناوک و چینەکانی نێوەڕاستی زەوی پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و مادەی یەکدیان دەچێتەوە نێو یەک، کە پێشتر وا دەزانرا ئەوە ئەستەمە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەرووی هورمز

واشنتن بۆ کەشتییە بازرگانییەکانی: گەرووی هورمز پارێزراو نییە

حکومەتی ئەمریکا لە نوێترین هەڵسەنگاندنیدا بۆ ساڵی 2026، هۆشدارییەکی تووند و بەپەلە ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانان دەکات کە لە ناوچە هەستیارەکانی وەک گەرووی هورمز، کەنداوی عومان و دەریای عەرەب هاتووچۆ دەکەن.