دوای لادانی سزا نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی نوێی سووریا بە هێرش بۆ سەر کورد تۆمەتبار دەکرێت

25-11-2025
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
تۆمەتی بەکارهێنانی درۆن لەلایەن حکومەتی سووریاوە "جیدییە"
تۆمەتی بەکارهێنانی درۆن لەلایەن حکومەتی سووریاوە "جیدییە"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پێشڤەچوونێکی مەترسیدار لە شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستانەوە. هێزەکانی دیمەمشق بە هێرشی درۆن بۆ سەر پێگەکانیان تۆمەتبار دەکەن. رۆژی یەکشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، هێرش کراوەتە سەر پێگەکانیان لە دێرەزوور.  
 
تۆمەتی بەکارهێنانی درۆن لەلایەن هێزی سەر بە دیمەشقەوە جدییە و نزیکەی دوو هەفتە دوای گۆڕانکارییەکەی گەورە دێت کە لێرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریاوە روویدا. 
 
ئەم کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی ئاسایش روویدا کە تیایدا دەنگ بۆ لادانی سزاکان لەسەر سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرع و وەزیری ناوخۆکەی درا. پێشتر لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوون بەهۆی پەیوەندییانەوە بە قاعیدە. ئەمریکا سەرپەرشتی هەوڵەکەی کردبوو پێش سەردانەکەی شەرع بۆ کۆشکی سپی دەنگدانەکە کرا.
 
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، "وەک چۆن سەرۆک ترەمپ پێشتر ئاماژەی پێدا، ئێستا هەلێک لەبەردەم سووریادایە تاوەکو مەزن بێت. دەرهێنانی ناوی سەرۆک ئەلشەرع و وەزیری ناوخۆ خەتاب [لە لیستی سزاکان] یارمەتیدەرە بۆ رەخساندنی باشترین هەل بۆ گەلی سوریا."
 
هیچ وڵاتێک دژی لابردنی سزاکان نەوەستایەوە و دەریخست چۆن سووریا بەخێرایی شەرعیەتی نێودەوڵەتی وەدەست دەهێنێت. واشنتن و یەکێتیی ئەورووپا زۆربەی سزا ئابوورییەکانیان لەسەر دیمەشق هەڵگرتووە. ئەمڕۆ پرسیارێک دروستبووە کە رووداو لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیوروژێنێت. ئایا پەیوەندییەک هەیە لە نێوان زیادبوونی شەرعیەتی نێودەوڵەتیی شەرع و هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هەسەدە؟ 
 
ستێفان دووژاریک، گووتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەوە گوتی، "سەبارەت بە پرسی دانپێدانان، ئەوە بابەتێکی دوو لایەنەیە. ئەوەی روونە ئەوەیە حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارێتی پاراستنی تەواوی گەلەکەی لەسەر شانە، بێ گوێدانە نەتەوە، ئایین یان هەر شتێکی دیکە."
 
رۆژی دووشەممە، رووداو بە ئیمەیڵ پەیوەندی بە نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەبارەی هەوڵەکانی واشنتن بۆ زیادکردنی شەرعیەتی نێودەوڵەتی بۆ دیمەشق و هێرشەکەی سەر هەسەدە، بەڵام وەڵامی وەرنەگرت.
 
لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆزی سووریا سەرقاڵی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیەتی لەگەڵ جیهان، هەر بەهێزبوونێکی سووریا بە زیانی هەسەدە لە گفتوگۆکانی لەبارەی داهاتووی سووریا بشکێتەوە. گەورەترین خاڵی ناکۆکیان لەسەر ئاستی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندییە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل.

سەرۆکی بەڕازیل: ترەمپ بووەتە هاوڕێم و نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەکەم

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دروستکردووە و دەیەوێت نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا بکات بۆ ئەوەی رێگە لە هەڵگیرسانی جەنگ لە کیشوەرەکەدا بگرێت.