لووتکەی ناتۆ؛ تەوەرێکی سەرەکی ئاگربەستی رووسیا و ئۆکراینا بوو

26-06-2025
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
جیاوازییەکان زۆر نەبوون و تەنیا ئیسپانیا بە دابینکردنی 5٪ـی داهاتەکەی بۆ بەرگری ئامادە نەبوو.
جیاوازییەکان زۆر نەبوون و تەنیا ئیسپانیا بە دابینکردنی 5٪ـی داهاتەکەی بۆ بەرگری ئامادە نەبوو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەکانی گەورەترین هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی لە هۆڵەندا گەیشتنەوە یەک و باسیان لە چەندین تەوەری گرنگ لەنێویاندا  ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کرد.
 
خەرجی بەرگری و سەربازی تەوەری سەرەکی لووتکەکە بوو. هەروەها باسی ئاگربەستی ئۆکراینا و هاوئاهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دروست بوون تەوەرێکی دیکەی لووتکەکە بوو. 
 
لە راگەیێندراوی کۆتایی ناتۆ دەرکەوت، کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان کەمن و تەنیا ئیسپانیا ئامادە نییە 5٪ـی داهاتی خۆی بۆ بەرگریی تەرخان بکات.
 
سەرۆککۆماری لیتوانیا لە دەرەوەی هۆڵی کۆبوونەوەکە باسی لە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل کرد. باسی لە پێشنیازێکی خۆی دەکرد بۆ چوار وڵاتەکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئەندام لە ناتۆ. 
 
گیتاناس ناوسێدا، سەرۆککۆماری لیتوانیا دەڵێت، "ئەمە بەرپرسیارێتیی ئێمەیە کە نەک تەنیا ئاگامان لە سنوورەکانی لیتوانیا بێت. لە راستیدا، ئەمە تەنیا سنووری نێوان لیتوانیا و بیلاڕووسیا نییە، بەڵکو سنووری یەکێتیی ئەورووپا و باڵی رۆژهەڵاتی هاوپەیمانیی ناتۆیە لەگەڵ دەوڵەتە دووژمنکارەکان. واتە، ئێمە باسمان لە بەهێزکردنی هێڵەکان کرد، گفتوگۆمان لەبارەی دەستپێشخەرییەکی هاوبەشی سیاسەتەکانی دەوڵەت کرد، کە پێی دەوترێت 'هێزی بەرگریی سیاسی'، هەروەها دەستپێشخەرییەکەی پۆڵەندا بۆ 'هێڵی قەڵغان'."
 
پەیامنێری رووداو لە وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ دەپرسێت، "وەزیر بێتل، باس لە هیچ پلانێک کراوە دەربارەی ئاگربەستی ئۆکراینا و رووسیا؟"
 
ساڤیێر بێتل، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ دەڵێت، "بەڵێ بێگومان، ئەمریکییەکان بە ئێمەیان گووت کە ئەوان چیدیکە پشوودرێژ نین. من بە بەرێز روبیۆم گوت ئەو تاکە کەسە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ شتێک بکات. ئێمە دەتوانین ئەوەندە دەنگ بەرز بکەین کە پێمان دەکرێت، بەرێز پووتینی سەرۆک گوێ لە ئێمە ناگرێت بۆیەش ئەگەر لایەنێک هەبێت بتوانێت شتێک بکات ئەویش ئەمریکییەکانن و پێویستە ئەوان ئەو کارە بکەن."
 
ساڵانە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی ناتۆ، پڕچەککردنی رێکخراوەکە و پاراستنی زیاتر لە یەک ملیار هاووڵاتیی نێو رێکخراوەکە، ملیاران دۆلار بۆ دروستکردنی چەک تەرخان دەکرێت.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.