دۆناڵد ترەمپ هێرشکردنەوە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەدوور نازانێ

27-06-2025
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەڵێت، پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیێنێتە ئاستێک کە جێگەی نیگەرانی بێ، بنکە ئەتۆمییەکانی بۆردوومان دەکاتەوە. 
 
ئەمڕۆ هەینی 27-6-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆنفرانسێکی رۆژنەماڤانی رێکخست و رۆژنامەڤانێک لێی پرسی: "ئەگەر زانیارییە هەواڵگرییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئێران دەتوانێ پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیێنێتە ئاستێک کە جێگەی نیگەرانی تۆ بێ، ئایا دووبارە بیر لە بۆردوومانکردنی وڵاتەکە دەکەیتەوە؟"
 
ترەمپ لە وەڵامدا گوتی: "بەدڵنیاییەوە، بێ هیچ پرسیارێک. بەدڵنیاییەوە". 
 
بەڵام ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، پێی وا نییە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیان بکەنەوە، چونکە "ئەوان زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلاریان لە بواری ئەتۆمییدا خەرج کرد و سەرکەوتوو نەبوون. هەروەها، هیچ شتێک (مادەیەکی پەیوەندیدار بە پڕۆگرامی ئەتۆمی) لەو شوێنە (بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ) نەبرایە دەرەوە، چونکە شتێکی زۆر مەترسیدارە". 
 
دۆناڵد ترەمپ هەروەها گوتی، باوەڕی وایە بەرپرسانی ئێران دەیانەوێ لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەکەی کۆببنەوە و لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمییەوە بگەنە رێککەوتن. 
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند: "ماوەی 25 ساڵە دەڵێم، ناکرێ رێگە بە بەرپرسانی ئێران بدەن ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەوەش روویدا. ئەو پڕۆگرامە لەنێوبرا. ئەوان چەندین ساڵیان دەوێ تاوەکو بتوانن دەست پێ بکەنەوە".
 
گوتەکەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەیە بەو بۆردوومانەی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 22ی مانگ سوپای وڵاتەکەی کردیە سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کە تێیدا 7 فڕۆکەی جۆری بی تو ژمارەیەک بۆمبی حەشارشکێنیان بەسەر هەر سێ بنکەی ئەتۆمییدا خستە خوارەوە. لە هەمان کاتیشدا لە یەکێک لە ژێردەریاییەکانی ئەمریکاوە نزیکەی 25 مووشەکی کرووز ئاراستەی بنکەی ئەتۆمی ئیسفەهان کران. 
 
سەرنجێکی گەورە لەسەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ بوو کە لە ناوچەیەکی شاخاوی دروستکراوە و ئامانجێکی گەورەی بۆمبە حەشارشكێنەکانیش ئەو بنکە ئەتۆمییە بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.