رووداو-هەولێر
دوای تانه‌دانی ئه‌مریكا له پلانی ئه‌منیی ناتۆ، ئەنقەرەش دژایه‌تیی خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پلانی ئه‌منیی ناتۆ له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیك راگه‌یاند.
ئاژانسی فه‌رمیی توركیا به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، بڵاویكرده‌وه، ناتۆ دوو پلانی ئه‌منی هه‌یه كه یه‌كێكیان بۆ وڵاتانی باڵتیك دژی رووسیا و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ توركیایه "له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له باشووره‌وه دەکرێنەسەری". ئه‌م پلانانه له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی ناتۆوه په‌سەند ده‌كرێن و هه‌ردوو ساڵ جارێك نوێدەکرێنەوە و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
دوایین پلانه ئه‌منییه‌كە كه ئاماده‌كراوە و له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی ناتۆوه په‌سندكراوە باس لەو هه‌ڕه‌شانه دەکات دەکرێنە سەر تورکیا و ئاماژە بە یه‌په‌گه کراوە، به‌ڵام ئه‌مریكا تانه‌ی لێداوە. دوای تانه‌كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕابوون.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا تانه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه "كاتێك دۆكیومێنتی پلانه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌مریكا له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی له یه‌په‌گه - په‌یه‌ده كردووه، له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
كاربه‌ده‌ستانی توركیاش كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر هەنگاوەکە له‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ی له‌باره‌ی توركیاوه بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا رێگه به‌وی دیكه‌شیان ناده‌ین" نیشاندا.
بابه‌ته‌كه رۆژی 20ـی تشرینی دووه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆدا بووه رۆژه‌ڤ. شاندی توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایانكرد "له‌وانه‌ی كه خوازیارن راپۆرتی ئاماده‌كراو له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیك بڵاوبكرێته‌وه، هه‌مان هه‌ستیاریش له‌باره‌ی توركیاوه نیشانبده‌ن".
له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌دا، یا‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ هەوڵەکانی خستوونەتەگەڕ. سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كەن ناوبراو كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی زەمینەیەکی هاوبه‌ش.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی توركیاش هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. كاربه‌ده‌ستانی توركیا جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كراوه‌ن به‌ڕووی پێشنیاره‌كاندا.
یا‌نس ستۆڵتنبێرگ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه ئه‌نجامیداوه و به‌ر له دوایین سه‌ردانی بۆ توركیا، ویستی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیادا بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شاندی توركیا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، شاندی ئه‌مریكا به‌شدارییان تێدا نه‌كرد.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی بابه‌ته‌كه درێژه‌یان هه‌یه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ