رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە رایگەیاند، ئەو وڵاتە لە پرۆسەی بەئەندامبوونی تورکیادا پشتیوان بوو، لەسەر ئەو هەڵوێستەیشی بەردەوام دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کە رۆژی سێشەممە 29-04-2025 لە رۆما بەڕێوەچوو، باسی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و رۆمای کرد و رایگەیاند، ئامانجیانە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بگەیێننە 40 ملیار دۆلار.
ئەردۆغان ستایشی ئەو هاوئاهەنگییەی کرد کە لەنێوان تورکیا و ئیتاڵیادا هەیە و گوتی، "هاوئاهەنگیمان لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت. ئیتاڵیا کە هەر لە سەرەتاوە پشتیوانیی لە پرۆسەی بەئەندامبوونمان لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە، لەو باوەڕەدام لەسەر ئەم هەڵوێستەی بەردەوام دەبێت."
ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەستنی چوارەمین لووتکەی حکومەتەکانی رۆما و ئەنقەرە، بە یاوەریی شاندێک سەردانی ئیتاڵیای کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ