پۆلیسی هۆنگ کۆنگ 6 رۆژنامەڤان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی 'هەواڵی ئاژاوەگێڕ' دەستگیردەکات

29-12-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن هۆنگ کۆنگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هۆنگ کۆنگ شەش رۆژنامەڤانی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی "هەواڵی ئاژاوەگێڕ" دەستگیرکرد.
 
رۆژی چوارشەممە 29-12-2021، زیاتر لە 200 ئەندامی پۆلیسی هۆنگ کۆنگ کە بەشێکیان جلوبەرگی سڤیلیان لەبەردا بووە، هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەی ماڵپەڕی "ستادنیوز" لە ناوچەی کۆنتۆنگ و پاتریک لام، بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکە و 5 لە رۆژنامەڤانەکانیان دەستگیرکردوون.
 
ئاژانسی فرانس پرێس لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەڤانانەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، "دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەڤانانە لەسەر تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی (ئاژاوەگێڕ) بووە کە تەنیا لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆنی داگیرکاری خەڵکی لەسەر دەستگیردەکران".
 
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە هەواڵییەکە "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نیگەرانیی زۆر لەبارەی ئازادیی میدیایی نێو هۆنگ کۆنگ هەیە"، باسی لەوەش کردووە، "لەدوای خۆپێشاندانەکانی لایەنگرانی دیموکراسی لە ساڵی 2019 و دواتر دەرکردنی (یاسای ئاسایشی نەتەوەیی) پاڵپشتیکراو لەلایەن چینەوە، سەرکوتکاریی رۆژنامەڤانیی نێوخۆیی هۆنگ کۆنگ زیاتر بووە".
 
دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەڤانانی ماڵپەڕی ستادنیوز لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی نەتەوەییەوە ئەنجامدراوە و تێیدا یەک بە یەکی دەستگیرکراوەکان بە قۆڵبەستکراوی لە باڵەخانەی سەرەکیی ماڵپەڕەکە براونەتە دەرەوە.
 
ستادنیوز، دووەم ناوەندی میدیایی هۆنگ کۆنگە لەدوای رۆژنامەی "ئەپڵ دەیلی" کە لە چوارچێوەی "یاسای ئاسایشی نەتەوەیی" لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە تۆمەتی "گێرەشێوێنی" داخرا و لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان قەدەخە کرا.
 
پێشتر دەسەڵاتی هۆنگ کۆنگ، کە ئۆپۆزیسیۆن بە لایەنگری چین دایدەنێت، ماڵپەڕی ستادنیوزی بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی "لایەنگرانە، بەلاڕیدابەر و ساختە" لەبارەی بارودۆخی زیندانەکان لە هۆنگ کۆنگ تۆمەتبار کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا