مامۆستایەک لە فەرەنسا داوا لە قوتابییەک دەکات پەچەکەی لاببات و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت

30-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
بەشێک لە مامۆستا و بەرپرسانی پەروەردەی پاریس پاڵپشتیی خۆیان بۆ مامۆستاکە دەربڕیوە
بەشێک لە مامۆستا و بەرپرسانی پەروەردەی پاریس پاڵپشتیی خۆیان بۆ مامۆستاکە دەربڕیوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە مامۆستا و بەرپرسانی پەروەردەی پاریس پاڵپشتیی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی شارەکە دەردەبڕن، کە بەهۆی هەڕەشەی کوشتنەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
 
ئیمانوێل گریگۆری، جێگری سەرۆکشارەوانیی پاریس دەڵێت، "قبووڵکراو نییە کەسێکی پیشەیی بکرێتە ئامانج و هەڕەشەی کوشتن یان هێرشی جەستەیی لێ بکرێت، تەنیا بەهۆی ئەوەی کاری خۆی کردووە."
 
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە داوای لە قوتابییەک کردبوو پەچەکەی لابدات؛ بەو هۆیەوە هەڕەشەی لێکرا.
 
لە تشرینی یەکەمی رابردووەوە، مامۆستایەک لە فەرەنسا کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار کراوە؛ لانیکەم 30 نامەی هەڕەشەئامێزیش بۆ قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە نێردراون.
 
زیادبوونی هەڕەشەکان وایان کردووە، حکومەتی فەرەنسا پلانێک بۆ پاراستنی ئاسایشی قوتابخانەکان دابنێت.
 
نیکۆل بیلۆوبت، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا دەڵێت، "هێزێکی نیشتمانیی تایبەت بە قوتابخانەکان پێکدەهێنین، کە لە کاتە پێویستەکاندا بڵاوەی پێبکرێت. ئەم هێزە وا لە بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکان دەکات رووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە. بەڕاستی هەبوونی ئەو هێزە پێویستە."
 
لە 68 ملیۆن دانیشتووی فەرەنسا نزیکەی 10%یان موسڵمانن، ئەوەش لەک اتێکدایە ساڵی 2010 رێژەکە 7% بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە