وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: پەیوەندییە سەربازییەکانمان لەگەڵ عێراق دۆستانەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی چین رەتیدەکاتەوە لە کاتی شەڕدا هاوکاریی سەربازیی ئێرانی کردبێت و راشیگەیاند، پەیوەندییە سەربازییەکانیان لەگەڵ عێراق "دۆستانەن" و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا هەیە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، ژانگ شیاو گانگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بەوەی ئایا وڵاتەکەی سیستەمی بەرگری و درۆنی داوەتە ئێران رایگەیاند: "چەندین جار وەڵامی ئەم بابەتانەمان داوەتەوە و دژی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاستین."
 
سەبارەت بە ئەگەری پێدانی سیستەمی بەرگری و درۆن بە عێراق، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین بە رووداوی گوت، "پەیوەندییەکانی نێوان سوپای چین و عێراق دۆستانەن و هەردوولا بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوئاهەنگی."
 
ئەم قسانەی وەزارەتی دەرەوەی چین هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەندێک راپۆرت لە میدیای ئەمریکی کە ئاماژە بەوە دەکەن، ئێران سیستەمی بەرگریی لە چین وەرگرتووە. 
 
ژانگ شیاو گانگ گوتی: "چین لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا هاوئاهەنگی دەکات و رۆڵێکی بونیاتنەر دەگێڕێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی جیهان و ناوچەکەدا."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ هەڕەشەی کەمکردنەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن تاوتوێی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەڵمانیا دەکات. ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هەڵوێستەکانی فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە شەڕی ئێران.