سێنتکۆم: هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کەشتییەکی بازرگانییان لە دەریای عەرەب پشکنی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی رۆژی سێشەممە لە دەریای عەرەب چوونە سەر کەشتییەکی بازرگانی کە گومانی ئەوەی لێدەکرا بیەوێ بچێتە بەندەرە گەمارۆدراوەکانی ئێران.
 
سێنتکۆم لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، هێزەکانی مارێنز لە یەکەی 31، پشکنینیان بۆ کەشتیی (M/V Blue Star III) کرد، بەڵام دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە کە کەشتییەکە پلانی نەبووە لە هیچ بەندەرێکی ئێران لەنگەر بگرێ، رێگەیان پێداوە گەشتەکەی تەواو بکات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سێنتکۆم، تاوەکو ئێستا 39 کەشتیی بازرگانی بەهۆی پابەندنەبوون یان بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بە گەمارۆی سەر ئێران، "ئاراستەیان گۆڕدراوە".
 
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە گواستنەوەی دەریایی لە تەنگەی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو پەکیکەوتووە، ئەمەش بازاڕەکانی وزەی لە جیهاندا شڵەژاندووە و مەترسیی زیانی ئابووریی درێژخایەنی دروستکردووە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەکەوە هاتوچۆی کەشتییەکان لەو رێڕەوە ئاوییەدا بە رێژەی 95.3% دابەزیوە، هاوکات نرخی خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکان لە جیهاندا بە رێژەی 6% بەرزبووەتەوە.
 
28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە و هێرشی کردە سەر وڵاتانی دراوسێش. ئێران لە رۆژی دووەمی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمزی داخست. 
 
رۆژی 8ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستی لەگەڵ ئێران راگەیاند و گەڕێکی دانوستاندنیش لە ئیسلامئاباد بەڕێوەچوو، بەڵام بێ ئەنجام بوو. 
 
ئەمریکا لە 13ی نیسانەوە گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە و ئەوەش نیگەرانی جیدی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروست کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بەحرێن

بەحرێن وڵاتینامە لە 69 کەس وەردەگرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن رایگەیاند، بەهۆی "لایەنگریی کارە دووژمنکارییەکانی ئێران" وڵاتینامەی بەحرێنی لە 69 کەس وەرگیراوەتەوە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو هێرشانەی تاران لە هەفتەکانی رابردوودا وەک وەڵامێک بۆ گورزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئاراستەی چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەی کردبوو.