رێبوار بابکەیی: هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بۆ داماڵینی هەرێمی کوردستانە لە هێزی وزە
ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کە لایەنێکی نەناسراو هێرشەکەی ئەنجامدابوو بۆ "داماڵینی هەرێمی کوردستانە لە هێزی وزە و ئەو پێگەیەی بەهۆی نەوت و گازەوە بۆی دروستبووە کە دەتوانێت بڕیار بدات."