رێگرتن لە کۆمەڵکوژی بە هونەر و ئەدەب
ئەی لە ناوچەکەی ئێمە؟ دەوروبەرەکەی ئێمە شانازی بە دیرۆکی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانەوە دەکەن، وەکو "فەتح، غەزا، دەستکەوتی ئاسمانی" بۆ خۆیان و نەوەکانیان پێناسەی دەکەن. لێرە بەعسییەکان دەڕۆن، وەکو دەسەڵات گۆڕیان ون دەبێت، بەڵام لە هەناوی مرۆڤەکاندا کولتوور و دنیابینیی خۆیان بەجێدەهێڵن. بەعسییەکان دەڕۆن و رەتکردنەوەی کورد بەجۆری دیکە و بە شێوازی دیکە دەستپێدەکات. بەعسییەکان دەڕۆن و داعش دێت. کۆمەڵکوژیی دەوەستێت، بەڵام نکوڵیکردن و سوکایەتیکردن کۆتایی نایەت.