کرێ لە ئەورووپا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە؛ لەندەن گرانترین و ئەسینا هەرزانترینە

02-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێکیى شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان
دیمەنێکیى شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ بەشی زۆری کوردانی دانیشتووی ئەورووپا کە کرێنشینن، پرسی نرخی خانووبەرە یەکێکە لە بابەتە گرنگ و کاریگەرەکان لەسەر ژیانی رۆژانەیان. داتا فەرمییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەریدەخەن، نرخی کرێی خانووبەرە لە کیشوەرەکەدا رووی لە هەڵکشانێکی بەرچاو کردووە و جیاوازییەکی گەورەش لەنێوان وڵاتاندا بوونی هەیە.
 
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا، کرێی خانوو لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە تێکڕا بە رێژەی 27.3% بەرزبووەتەوە. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە نرخی کرێ نزیکەی یەک لەسەر سێی نرخی پێشووی زیاد بووە. ئەم بەرزبوونەوەیە بەتایبەتی لە شارە گەورەکان و ئەو ناوچانەدا زیاترە کە هەلی کاری زۆریان تێدایە.
 
جیاوازیی نرخەکان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە زۆرە و بە نموونەی کرێی مانگانەی ئاپارتمانێکی سێ ژووری نووستن، بەم شێوەیە دابەش بووە:
 
شارە گرانبەهاکان: شاری لەندەن بە گرانترین دادەنرێت، کە کرێی مانگانەی دەگاتە نزیکەی 5100 یۆرۆ (4300 پاوەند). لەدوای ئەویش شارەکانی وەکو ئەمستەردام، جنێڤ و زیورخ دێن کە کرێی هەمان جۆرە ئاپارتمان دەگاتە 3800 یۆرۆ.
 
شارە مامناوەندەکان: لە شارەکانی وەکو ستۆکهۆڵم، بەرلین و فرانکفۆرت، کرێی ئاپارتمانێکی سێ ژووری هەرزانترە و بە نزیکەی 2500 یۆرۆ دەستدەکەوێت.
 
شاری هەرزان: لەنێو ئەو شارانەی ئاماژەیان پێکراوە، ئەسینای پایتەختی یۆنان بە هەرزانترین دادەنرێت، کە کرێی هەمان ئاپارتمان نزیکەی 1100 یۆرۆیە.
 
ئەم داتایانە نیشاندەری ئەو بارگرانییە داراییەن کە کرێنشینان لە ئەورووپا رووبەڕووی دەبنەوە، بەتایبەت لەو شارانەی کە قەرەباڵخ و ناوەندی ئابوورین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی زێڕ لە هەولێر

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینار دابەزی

نرخی زێڕ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە دابەزین بەردەوامە و بازاڕ ناجێگیرە. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ئاستی نزیک لە ملیۆنێک دینار دابەزی.