یەک دۆلار بە 119 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

02-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 1450 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 119 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەوپێیەش نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی نوێ.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن، 119 هەزار و 250 تمەن بووە و کەمترین نرخیشی 117 هەزار و 550 تمەن بووە.
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 5.12٪ و لەماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 42.43٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەپێی بازرگانانی دراو لە ئێران، بەرزبوونەوەی خواست بۆ کڕینی دۆلار لەم کاتانەدا کە نزیک دەبینەوە لە سەری ساڵ هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە.
 
شارەزایانی ئابووری پێیانوایە گومان هەیە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ئەوەش گوشاری زیاتری لەسەر نرخی تمەن دروستکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە