رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی هێڕشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلارو 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 18 سەنت بەرزبووەوە و بە 59 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی دووشەممە هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس بەڕێژەی 1٪ بەرزبوونەوە.گواستنەوەی نەوت لە بەشێک لە بۆڕی کاسپییەن دەستیپێکردووەتەوە کە بەهۆی هێڕشی درۆنی ئۆکراینا پەکی کەوتبوو.
شارەزایانی نەوت پێیانوایە، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێک کە رێگە بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا خۆش بکات لاوازبووە، ئەوەش پاڵپشتی بۆ نرخەکانی نەوت درووستکردووە.
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، "هەرچەشنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست دەبێت سەروەری ئۆکراینا بپارێزێت و گەرەنتی ئەمنی لەخۆ بگرێت."
لەلایەکی دیکەوە بانکی ئوسترالی نیوزلاندی (ANZ ) رایگەیاندووە، گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا، دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە جێبهێڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ