سامانە سرووشتییەکان لەبارەی راوەستانی هەناردەی نەوت: کێشەکە چارەسەر کراوە و هەناردەکردن بەردەوامە

03-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی وەستانی هەناردەی نەوت و دەڵێت، بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی و بۆ ماوەیەک بووە، ئێستا کێشەکان چارەسەر کراون.
 
لە روونكردنەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكاندا هاتووە، "ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەكەمی 2025، بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە راوەستا."
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بە تەواویی چارەسەر كراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستیپێكردەوە و بەردەوامە."
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان؛ عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، رێکارێکی ئاسایی بووە، بۆ ماوەی چەند کاژێرێک بووە و هەناردەکردنەوە دەستیپێکردووەتەوە.
 
لەبارەی هۆکاری راگیرانی هەناردەی نەوتیش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەوە بووە، "کۆگەکانی نەوت لە بەندەری جەیهان پڕ ببوون."
 
عامر خەلیل گوتیشی، "دوێنێ یەکەمین کەشتیی نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا و لە دوو رۆژی داهاتووشدا دووەمین کەشتیی نەوت لە جەیهان دەفرۆشرێت."
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە. دوای ئەوەى لە کۆتایی ئادارى 2023 راگیرابوو.
 
رۆژی 25ی مانگی ئەیلوول، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی زێڕ لە هەولێر

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینار دابەزی

نرخی زێڕ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە دابەزین بەردەوامە و بازاڕ ناجێگیرە. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ئاستی نزیک لە ملیۆنێک دینار دابەزی.