یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

04-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نیگەرانی لە خستنەڕووی زۆریی نەوت لەلایەن گرووپی ئۆپێک پڵەسەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخەکانی نەوتی دابەزاند.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 23 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 25 سەنت دابەزی و بە 63 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لەبەر کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کەنەدا و ترس لە کەمبوونەوەی نەوتی ئێران، هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس، رۆژی رابردوو بە ریژەی 2% بەرزبوونەوە.
 
سۆیۆشی ئۆینۆ، ئابووریناسی سەر بە پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئابووری (ئێن ئێل ئای) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "سەرەڕای ئاگرکەوتنەوەکانی کەنەدا کە بەرهەمی نەوتی ئەو وڵاتەی کەمکردووەتەوە و ئەگەری شکستی دانوستاندنەکانی ئێران، بەڵام رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت نەیتوانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە."
 
ئەو ئابووریناسە دەڵێت، نیگەرانی لە کێشەی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا باڵی کشاندووە بەسەر بازاڕی نەوت و ئاسۆی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی تومومژاوی کردووە.
 
لەڕووی خستنەڕووشەوە، بازاڕی نەوت پێشبینی دەکرێت رووبەڕووی نەوتی زیاتری بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پڵەس ببێتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی نەوت داناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.