رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 1.5٪ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی 4400 دۆلاری تێپەڕاند.
رۆژی شەممە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ ئەمریکا.
وەبەرهێنەر و بازرگانان وەک خۆپاراستن لە ناڕوونییەکانی پەیوەست بە رووداوەکانی ڤەنزوێلا، روویان لە کڕینی زێڕ کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی ئێستای ڤەنزوێلا هاوکاری نەکات، ئەگەری هێرشی دیکە بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ئارادایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ