رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ سێشەممە نرخی زێڕ درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی و بەڕێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە بۆ 4465 دۆلار.
بەوپێیەش نرخی زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی یەک هەفتەی رابردووی خۆی.
رووداوەکانی ڤەنزوێلا و گرەوەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
رۆژی رابردوو نرخی زێڕ بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەوە بۆ 4549 دۆلار.
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایڤ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " گریمانەکان لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی وەک خۆیان ماون و جگە لە رووداوەکانی ڤەنزوێلا، ئامارەکانی پەیوەست بە هەلی کاری ئەمریکا کە رۆژی هەینی بڵاودەبنەوە دەتوانن کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ بەجێبهێڵن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ