یەک دۆلار 144 هەزار تمەنی تێپەڕاند

دوێنێ کاژێر 09:06
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن ئەمرۆ سێشەممە 6 هەزار و 400 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 144 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 144 هەزار و 100 تمەن و کەمترین ئاستیشی 137 هەزار و 700 تمەن بوو. بەوپێیەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 3.19٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 63.3٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
خۆپێشاندانەکانی ئێران لە دژی نالەباری رەوشی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەک، گوشاریان لەسەر بەهای تمەن دروستکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا

ئەمریکا بڕیاری دا 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلا بفرۆشێت

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی و هۆکارەکەی پەیوەستە بە رووداوەکانی ڤەنزوێلا و نەوتی زیادە لە بازاڕدا.