نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2910 دۆلار بەرزبووەوە

05-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، پەیوەست بە دانانی پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی، بەرزبووەوە.
 
پێناسە گومرگییەکان و نیگەرانی لە شەڕی بازرگانی، خواستی بۆ کڕینی زێڕ وەکو پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان بەرز کردووەتەوە.
 
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەهۆی لاوازیی داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا و دابەزینی بەهای دۆلار، رۆژی چوارشەممە گەڕایەوە سەروو 2900 دۆلار و ئۆنسەیەکی بە 2910 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لقی ئاتلانتای بانکی ناوەندیی ئەمریکا پێشبینیی کردووە، ئابووریی ئەمریکا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا بە ریژەی 2.8% پاشەکشە بکات، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
 
بازرگانانی زێڕ ئێستا چاویان لە ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکایە، کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە بڵاوببنەوە.
 
لەڕووی تەکنیکییەوە، بەپێی شارەزایانی بازاڕی زێڕ، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستەکانی زیاتر لە ئاستی ئێستا، تەنیا کاتێک روودەدات کە کڕیارانی زێڕ بتوانن نرخی کانزای زەرد بەرز بکەنەوە بۆ 2950 دۆلار، ئەگەر ئەمە روونەدات، ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئاستی 2830 دۆلار لەئارادایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.