ریکۆردی نوێ؛ یەک ئۆنسەی زێڕ گەیشتە سەرووی 4,000 دۆلار

08-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 4000 دۆلاری تێپەڕاند و گەیشتە 4014 دۆلار.

ناڕوونییە جیۆسیاسییەکان، وەبەرهێنەران و بازرگانانی زێڕی هانداوە کڕینی زێڕ زیاد بکەن. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە، لە دوو کۆبوونەوەی بانکەکە لەم مانگە و مانگی 12دا، سوودی بانکی زیاتر دابەزێنێت.

نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12ی ئەم ساڵ، بە 4 هەزار و 25 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە ئەم ساڵدا بە رێژەی 52% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ساڵی رابردووش نرخی زێڕ بە ریژەی 27% بەرزبووەوە.

تای وانگ بازرگانێکی سەربەخۆی زێڕە، لەو بارەیەوە دەڵێت، "بازرگانان هێندە متمانەیان بە زێڕ هەیە، کە چاویان لە ئاستی 5000 دۆلارە بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەتایبەتی ئەگەر هاتوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بکاتەوە."

وانگ پێیوایە، "لەسەر رێگەی گەیشتن بە 5 هەزار دۆلار، چەندین بەربەستی بنەمایی هەن، وەکو ئەگەری وەستانی شەڕ لە غەززە و ئۆکراینا، بەڵام لاوازیی دۆلار و بەرزبوونەوەی خواستی بانکە ناوەندییەکان و سندووقەکانی وەبەرهێنانی زێڕ، دەتوانن نرخی زێڕ تاوەکو ئەو ئاستە بەرز بکەنەوە."

لە ئەمریکا پێدەچێت داخرانی حکومەت درێژە بکێشێت و لە فەرەنسا و ژاپۆنیش قەیرانی سیاسی سەریهەڵداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.