نرخی نەوت دابەزی

11-05-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت نزیکەی دۆلارێک دابەزی، دوای ئەوەی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایانگەیاند، سوودی بانکی بۆ ماوەیەکی درێژتر لە چاوەڕوانییەکان لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر دەکەن.

رۆژی هەینی (10-05-2024) نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 9 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 82 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا دۆلارێک دابەزی و بە 78 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بەو پێیە، لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوت بە رێژەی 0.2% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لۆری لۆگان، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئەمریکا - لقی داڵاس لە گوتارێکیدا رایگەیاند، "لایان روون نییە کە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی هێندە تووندە کە بتوانێت هەڵاوسان دابەزێنێت بۆ ئامانجی بانکی ناوەندی کە 2%ـە."

بەرزیی سوودی بانکی بە شێوازێکی نەریتی دەبێتە هۆکار بۆ سستبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان و ئەوەش کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاوی بەدواوە دێت.

رافایل بۆستیک، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، وایاندەزانی تووندکردنەوەی سیاسەتی نەختی بەو شێوازەی کە لە دوای ساڵی 2023وە جێبەجێیان کردووە، دەبێتە هۆکار بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان بە چەشنێک بانکی ناوەندی بتوانێت لە ئەم ساڵدا سوودی بانکی دابەزێنێت، بەڵام ئێستا لەوە دڵنیا نین و ئەگەر بڕیار بێت سوودی بانکی دابەزێنن، رەنگە بە رێژەیەکی زۆر کەم بێت و ئەوەش تەنیا لە دوایین مانگی ئەم ساڵدا روودەدات.

جۆن کیلدۆڤ، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای راوێژکاری (ئێگەین کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دوو بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی پێدەچێت بڕێکیان کێشابێت لەسەر هەموو ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی سوودی بانکی."

لێدوانی دوو بەرپرسەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.