رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4250 دۆلار کە بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردووە، بەڵام لە دوای چەند کاژێر لە کردنەوەی بازاڕ، قازانجەکانی سەرەتای بازاڕی خۆی لە دەستدا.
ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4213 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە بانکی ناوەندی ئەمریکا سوودی بانکی کەمکردووەتەوە، بەڵام رایگەیاندووە کە هەموو کەمکردنەوەیەکی دیکە لە ساڵی داهاتوودا مەرجدار دەبێت."
بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە سوودی بانکی بەڕیژەی 0.25٪ دابەزاند، بەڵام رایگەیاند کە کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی پەیوەستە بە داتا ئابوورییەکان و بەتایبەت بازاڕی کاری ئەمریکا.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی بانکەکە، شەش ئەندامی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکەکە کە بریار لەسەر سوودی بانکی دەدات، لەگەڵ ئەوەدا نەبوون تەنانەت سوودی بانکی کەمکرێتەوە و ساڵی داهاتووش هیچ گەرەنتییەک بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی نەدراوە.
سەرەرای دابەزینی نرخی زێڕ، بەڵام ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی زیو بەرزبوونەوەکانی دوێنێی خۆی درێژە پێداو ئۆنسەیەکی بەڕێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە بۆ 62 دۆلار و 25 سەنت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ