نەوتی برێنت بە کەمتر لە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

12-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە دابەزین کرایەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە 65 دۆلارە.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 15 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 17 سەنت دابەزی و بە 60 دۆلار و 80 سەنت دەستاودەست کرا.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، دابەزینی نرخی نەوت بە ئەگەری زۆرەوە بەردەوام نابێت و هۆکارەکەشی ئەگەری کرانەوەی حکومەتی ئەمریکایە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران رۆژی دووشەممە پرۆژە یاسایەکی بۆ پارەدارکردنی حکومەتی فیدراڵی پەسند کرد.
 
لەلایەکی دیکەوە، سزاکانی ئەمریکا لەسەر کەرتی نەوتی رووسیا، بەتایبەتی رووسنەفت و لوک ئۆیل دوو گەورە کۆمپانیای ئەو وڵاتە، دەتوانێت لەڕووی خستنەڕووی نەوتەوە کێشە لە بازاڕی نەوتدا دروستبکات و ببێتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخەکانی نەوت.
 
سزاکانی سەر رووسیا پاڵاوگە چینییەکانی هانداوە بەدوای جێگرەوەی نەوتی رووسیادا بگەڕێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.