رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2363 دۆلارەوە بۆ 2355 دۆلار دابەزی.
هەفتەی رابردوو چەندین بەرپرسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە دابوو، بە ئەگەری زۆرەوە ئاستە بەرزەکانی ئێستای رێژەی سوودی بانکی بۆ ماوەیەکی درێژ دەهێڵنەوە لەپێناو کۆنترۆڵکردن و دابەزینی هەڵاوسان، کە هێشتا دوورە لە ئامانجی بانکی ناوەندی.
رافایل بۆستیک، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئەمریکا - لقی ئاتلانتا تەنانەت رایگەیاندووە، گونجاو نییە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە 2024 دا سوودی بانکی دابەزێنێت.
لالالیت سریجاندرۆن، سەر بە پلاتفۆرمی (ئێف ئێکس ستریت)، لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئەم هەفتەیە ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکاربەر و کەرتی وردەفرۆشی ئەمریکا بڵاودەبنەوە و بە ئەگەری زۆرەوە ئاراستەی نرخی زێڕ دەستنیشان دەکەن."
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، تەشەنەکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆکار بۆ سنووردارکردنی دابەزینەکانی نرخی زێڕ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ