وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: لە 24 کاژێردا 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێرین

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و هەرکاتێک بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات، لە ماوەی 24 کاژێردا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەخەنە سەر هەژماریان.
 
هێشتا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق پارەکەی نەناردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 13-12-2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند: "هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە، هەرکات لە بەغدا بڕیاردرا مووچە خەرج بکرێت، راستەوخۆ و لە ماوەی 24 کاژێردا 120 ملیار دینارەکە دەخەینە سەر هەژماری گەنجینەی وەزارەتی دارایی عێراق."
 
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هاتووە، کە رۆژی 25ی تشرینی دووەم لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا کرابوو؛ ئێستا تەنیا ماوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر خەرجکردنی پارەکە بکات و ئاراستەی فەرمانگەی ژمێریاریی بکات.
 
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەوەی مووچەی مانگانە لەلایەن عێراقەوە خەرج بکرێت، دوو مەرج جێبەجێ کراون کە بریتین لە رادەستکردنی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگانە بۆ بەغدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4,300 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک لە نزیک 4,280 ـەوە بەرزبووەوە بۆ 4,350 دۆلار، بەڵام لە چەند کاژێری کۆتایی بازاڕدا بەشێک لە قازانجەکانی لەدەستدا و لە کۆتاییدا لە نزیکەی 4,300 دۆلار داخرا.