هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

16-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمرۆ سێشەممە، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە. 
 
بازرگانان پێیانوایە هێڕشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا دەبێتە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی نەوتی رووسیا لە بازاڕەکاندا.
 
ئەمرۆ سێشەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 ۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە هەمان رێژە بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئۆکراینا هێڕشەکانی بۆ سەر دامەزارە نەوتییەکانی رووسیا چڕکردوونەتەوە، بەو هیوایەی لە توانای رووسیا لە بەرەکانی شەڕ کەمبکاتەوە.
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەوبارەیەوە رایگەیاند، "رووسیا 10٪ـی نەوتی جیهان دابین دەکات و هێرشەکانی ئۆکراینا خستنەڕووی نەوتی رووسیای رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە کردووەتەوە."
 
رۆژی دووشەممە، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، داوای لە چین کردووە کڕینی نەوتی رووسیا کەمبکاتەوە و ئەگەرنا پێناسی گومرکی زیادە بەسەر کاڵای چینی دەسەپێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی زێڕ لە هەولێر

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینار دابەزی

نرخی زێڕ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە دابەزین بەردەوامە و بازاڕ ناجێگیرە. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ئاستی نزیک لە ملیۆنێک دینار دابەزی.