رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و ئاستی 2900 دۆلاری بەدەستهێنایەوە.
نیگەرانی لە پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە رۆژی دووشەممە پێناسە دەکرێت.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە یەکەم رۆژی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا بە رێژەی 0.6% بەرزبووەوە و بە 2902 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 0.4% بەرزبووەوە بۆ 2912 دۆلار.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ، بۆ دابەزینی پێنوێنی دۆلار دەگەڕێتەوە، کە دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی خۆی.
داتا ئابوورییە لاوازەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵاوسان و بازاڕی کار لە بەهای دۆلاری ئەمریکیی کەمکردووەتەوە، ئەوەش نرخی زێڕی بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر هانداوە.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ئواندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دابەزینی بەهای دۆلار و نیگەرانییەکانی پەیوەست بە شەڕی بازرگانی، نرخی زێڕی بەرزکردووەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ